xendan ads

بەوێنە.. بە پێنج قاچەوە لەدایكبوو

- 3/20/2017 2:38:00 PM 3036 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 


بەرخێكی ساوا سەرەڕای ئەوەی بە پێنج قاچەوە لەدایكبووە، بەڵام دڵخۆشە و بە ئازادیی ڕادەكات.

بەپێی هەواڵێكی میرەر-ی بەریتانی، زارا بایلی تەمەن 10 ساڵ، لەگەڵ باوكیدا یارمەتی لەدایكبوونی بەرخە ساواكەی داوە و دواتر تێبینیكردووە بەرخەكە پێنج قاچی هەیە.

ئەو لەگەڵ جەیك، برا تەمەن 12 ساڵییەكەیدا، ناوی بەرخەكەیان ناوە "فۆرێست گەمپ" بەو هیوایەی بە ئازادایی رابكات و باوكیان رازی كردووە كە بواریان پێبدات وەكو ئاژەڵێكی ماڵی بەخێوی بكەن. 


بەرخە بچكۆلەكە سەرەڕای ئەو شێواوییەی هەیەتی، تەندروستی باشە و رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 6:30ی سەرلەبەیانی لە كێڵگەكەی خێزانەكە لە نزیك ئاشبۆرن لە دێربی شایەری رۆژهەڵاتی میدلاندزی ئینگلتەرا لەدایكبووە. 

بەپێی وتەی مارك 47 ساڵ، خاوەنی كێڵگەكە دوای پشكنین دەركەوتووە بەرخەكە تەندروستی باشە و گوانەكانی دایكی مژیوە و هەموو چالاكییەكی پێویست ئەنجام دەدات. 



هەرچەندە بەرخەكە ناتوانێت قاچە زیادەكەی بەباشی بەكاربهێنێت، كاتێک دەڕوات وادیارە قاچی پێنجەمی زیاتر بەلاتەنیشتیدا شۆڕدەبێتەوە وەكو ئەوەی بەشێوەیەكی سەربەخۆ بەكاری بهێنێت، بەڵام وادیار نییە بە هەبوونی قاچەزیادەكەی بێزاربێت. 

مارك ڕونیكردۆتەوە ئاژەڵەكانی دیكە بێزارن لە قاچە زیادەكەی بەرخە ساواكە و ڕایگەیاندووە: "دوێنێ من تەماشای مەڕەكانم دەكرد و فۆرێست بە خۆشی یاریی لەگەڵ بەرخەكانی دیكەدا دەكرد و بەرخێك تەماشای فۆرێستی دەكرد و دواتر سەیری خۆی دەكرد وەكو ئەوەی بڵێت ئەو بۆچی قاچێك كەمتری هەیە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP