xendan ads

شەڕڤانان: دوای گەیشتنی چەكی پێشكەوتوو پێشرەویەكانمان بەرەو رەقە خێراتر بووە

- 3/20/2017 11:50:00 AM 9762 جار خوێندراوەتەوە
هێزەكانی سوریای دیموكرات لەنزیك شارۆچكەی كەرامە

خەندان- خۆشناو حسێن

پێشرەویەكانی شەرڤانانی توڕەیی فورات بو دابڕین و رزگاركردنی شاری رەقە لەچنگی چەكدارانی داعش بەردەوامە. لەئێستادا شەڕێكی قورس لە شارۆچكەی كەرامە بەردەوامە، دوای گەیشتنی چەكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بە دەستی شەرڤانان پێشرەویەكان خێراتر بون.

 

كیوماڵكردنی شارۆچكەی كەرامە لەلایەن هێزەكاین سوریای دیموكرات

 

بە پێی ماڵپەڕی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەرڤانان ئەمڕۆ دووشەممە بەشی زوری شارۆچكەی كەرامە ( 20 كیلو مەتر لە رۆژهەڵاتی رەقە)یان كۆنترۆڵكردۆتەوە و بەردەوامن لە بوردومانكردنی مۆلگەكانی داعش لە دەوروبەری شارۆچكەكە.

 


بۆردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كەرامە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات

 
ئاماژەیان بەوە كردوە كە دوای گەیشتنی چەكی نوێ و موشەك و زریپۆشی سەربازی لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی پێشرەویەكانی شەرڤانان بەرەو گەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی شاری رەقە لە چەند رۆژی داهاتوو چرتر دەبێت.

 


بۆردومانكردنی داعش لە گوندی كەرامە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP