xendan ads

پێشرەوی هێزە عیراقیەكان بەرەو منارەی حەدبا و مزگەوتی گەورەی مووسل بەردەوامە

- 3/20/2017 10:00:00 AM 7766 جار خوێندراوەتەوە
شەڕوپێكادانەكانی هێزە عیراقییەكان و چەكدارانی داعش لەخۆرئاوای موسڵ20ى ئادار2017

خەندان- خۆشناو حسێن

فەرماندەی پۆلیسی فیدرالی عیراق راگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە پێشرەوی بەرەو ناوچەكانی دەوروبەری مزگەوتی ئەلنوری و منارەی حەدبا و 36 تیرۆریستی داعش لە شەر و پێكدادانەكاندا كوژراون.

 


شەڕوپێكادانەكانی هێزە عیراقییەكان و چەكدارانی داعش لەخۆرئاوای موسڵ

فەریق رائید شاكر جەودەت  فەرماندەی پۆلیسی فیدرالی عیراق بە خەندانی راگەیاند ، هێزەكانی پۆلیسی فیدرالی ئەمڕۆ دووشەممە 100 مەتر لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری كۆنی موسڵ و هاوشانی رووباری دیجلە و 200 مەتر لە بەشی رۆژئاوای شاری كۆن بە قوڵایی گەرەكی بابولبید پێشرویان كردوە.

وتیشی: لە ئەنجامی شەر و پێكدادانەكاندا 36 تیرۆریستی داعش كوژراون و 13 ئۆتۆمبێل و موتورسكیلی بۆمبرێژكراو لەناوبراون. وتیشی: هێزە عیراقییەكان بە پێی پلانی دارێژراو و تاكتیكی وورد بە بێ زیانگەیاندن بە خەڵكی مەدەنی بەرەو ئامانجیان جۆلانەویان بەردەوامە.

 


بەردەوامی شەڕوپێكادانەكانی هێزە عیراقییەكان و چەكدارانی داعش لەخۆرئاوای موسڵ

 
فەریق رائید شاكر جەودەت  وتیشی: داعش سوود لە چڕی دانیشتوانی  گەڕەكی شاری كۆن وەردەگرێت و وەكو قەڵغانی مرۆیی بەكاریاندەهێنێت . وتیشی: هێزەكانمان بە پشتبەستن بە فرۆكەی چاودێری و كەتیبەكانی شۆڕشگیڕانی ناوخۆیی راوی ئەندامانی داعش دەكات و هێڵی بەرگریەكانیان دەكەنە ئامانج .

 

 


نیشانەکردن :

#داعش #عیراق #موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP