xendan ads

بە وێنە.. گالاکسی S8 ئەم رەنگانەی دەبێت

- 3/19/2017 9:21:00 PM 16064 جار خوێندراوەتەوە
گالاکسی S7

خەندان- ماردین عوزێری

 

نوێترین وێنە دزەکراوەکانی گالاکسی S8 چەند رەهەندێکی نوێ و نەزانراوی ئەم مۆبایلە نوێیە روماڵ دەکەن و رەنگە چاوەڕوانکراوەکانی ئەو ئامێرەیان تێدا دەردەکەوێت.

 

بە پێی ئەم وێنە دزەکراوانە، کە لە لایەن (ئێڤان بلاس)ەوە بڵاوکراونەتەوە، گالاکسییە نوێکە بە هەرسێ رەنگی رەش و رەساسی و زیوی دەست دەکەوێت و هەوادارانی سامسۆنگ بە گشتی ئەم فرە هەڵبژاردەییەیان بەلاوە خۆشە.

 

دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە ئەم زانیارییە نوێیانە ئەوە ناگەیێنن کە گالاسییەکە تەنها بەو سێ رەنگە بەردەست دەبن، ئەگەری زۆرە رەنگی دیکەش جگە لەم سیانە بەردەست بخرێن.

 

چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ ئامێرە نوێکانی لە رێورەسمێکی زەبەلاحدا لە ٢٩ی ئەم مانگەدا رابگەیێنێت.

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP