xendan ads

گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنترۆڵكرایه‌وه‌

- 3/19/2017 7:06:00 PM 6992 جار خوێندراوەتەوە
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد

خه‌ندان-

هێزه‌ عیراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ دیكه‌.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله‌ فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كی‌ نابلس-یان ئازادكردووه‌و ئاڵای‌ عیراق-یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌".

19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.

هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌مارۆی چه‌كدارانی‌ داعش-یان داوه‌ له‌ گه‌ره‌كی موسڵی‌ كۆن و نزیكتربونه‌ته‌وه‌ له‌و مزگه‌وته‌ مێژووییه‌ی كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند له‌نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا.

هه‌رچه‌نده‌ باران بارینی زۆر به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی دروستكردووه‌، به‌ڵام  سوپا   و یه‌كه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ پێشره‌وی زۆریانكرد و  نزیكه‌ی 500 مه‌تر دوورن له‌ مزگه‌وتی (ئه‌لنور) كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئاڵای ڕه‌شی داعش به‌ڕوونی به‌سه‌ر مناره‌ی به‌ناوبانگی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ ده‌بینرێت.

هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا پێشره‌وی به‌رچاو گه‌وره‌یان كردووه‌ و پردی سه‌ره‌كی سه‌رروباری دیجله‌یان كۆنترۆڵكرد و گه‌مارۆ مزگه‌وتی كۆنی موسڵی‌ داوه‌.


نیشانەکردن :

#موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP