xendan ads

نیشانەیەکی ئاڵودەبوونی مۆبایل

- 3/18/2017 11:08:00 PM 13165 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

ئەگەر هەندێکجار هەست بە هەزەی مۆبایلەکەت لەناو گیرفانتدا دەکەیت بە بێ ئەوەی بە راستی هیچ هەزەیەکی کردبێت، ئەوە لەوانەیە ئاڵودەی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت بیت.

 

بە گوێرەی گروپێک توێژەر لە زانکۆی میشیگن، زیاد لە ٨٠٪ی خوێندکارەکانیان رۆژانە هەست بە هەزە یان زەنگی درۆزنەی مۆبایلەکانیان دەکەن و کە سەیری ئامێرەکانیان دەکەن دەبینن هیچیان بۆ نەهاتووە.

 

بەپێی  بۆچوونی پسپۆڕان، هەستکردن بەو جۆرە هەزە و زەنگانە لە کاتێکدا هیچت بۆ نەهاتبێت، نیشانەیەکی سەرەکی ئاڵودەبوونی بەکارهێنانی مۆبایلە و ئەو کەسانە ئەگەر بۆ ماوەیەک ئامێرەکەیان بەکارنەهێنن هەست بە ناڕەحەتی دەکەن.

 

ئەگەر هەست بەم نیشانەیە دەکەیت، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە زیاد لە پێوسیت مۆبایل بەکاردەهێنیت.

 

 


نیشانەکردن :

#مۆبایل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP