xendan ads

بە ڤیدیۆ.. فەیسبوک لاسایی سناپچات دەکاتەوە

- 3/17/2017 11:25:00 PM 14983 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ماردین عوزێری

 

کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیان بەکاردەخات کە زۆر لە تایبەتمەندییەکی تۆڕی سناپچات دەچێت.

 

فەیسبوک ستۆریس نوێترین تایبەتمەندی بەرنامەی فەسیبوکە کە لای هەندێک بەکارهێنەر لەئێستەوە دەرکەوتووە و بەم زوانە بۆ هومووان بەردەست دەبێت.

 

ستۆریس رێگەت پێ دەدات کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوی دەکەیتەوە وەک پۆستی ئاسایی بڵاویان نەکەیتەوە، بەڵکو بیکەیت بە بەشێک لە ستۆریەکەت و هەر کەسێک ویسی بیبینێت پەنجە بە هێمای ستۆرییەکەی تۆدا دەنێت.

 

هێمای ستۆری هاوڕێکانت لە نیوسفیدەکەتدا وەک بازنەیەک لە سەری سەروەوە دەردەکەوێت و ئەگەر یەکێکیان هەڵببژێریت بە ریز ئەو وێنە و ڤیدیۆانە دێنە پێشەوە کە ئەو هاوڕێیەت لە ستۆریدا داینابوون.

 

ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێنەوە، ئەم تایبەتمەندییە زۆر لە ستۆری سناپچاتەوە نزیکە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP