xendan ads

وادەی راگەیاندنی گالاکسییە نوێکە

- 3/14/2017 11:05:00 PM 22992 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ماردین عوزێری

 

هەوادارانی سامسۆنگ بە تامەزرۆبوونێکی زۆرەوە چاوەڕوانی راگەیاندنی نوێترین مۆبایلی گالاکسین و سامسۆنگ چەندین جار لەوە دڵنیای کردووینەتەوە کە ئەم مۆدێلە جیاواز و بێ وێنە دەبێت.

 

بە پێی زانیارییەکان، گالاکسی S8 لە ٢٩ی ئەم مانگەدا رادەگەیێنرێت و نمایش دەکرێت، لە ٢١ی مانگی داهاتوشدا دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخی لە نێوان ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ دۆلاری ئەمریکیدا بێت.

 

پاش ئەوەی سامسۆنگ بە هۆی شکستەکانی گالاکسی نۆت 7ەوە توشی ئابڕوچوونبوو لە بازاڕەکاندا، بە تایبەت گرنگییان بەم گالاکسییە نوێیە داوە و چاوەڕوان دەکرێت ئاماێرێکی بێ وێنە بخەنە بەردەست بەرکارهێنەران.

 

زانیاری دزەکراوی زۆر دەربارەی ئەم ئامێرە بڵاوبووەتەوە و زۆربەی ئەوە پشتڕاشت دەکەنەوە کە ئەم ئامێرە لە گالاکسییەکانی پێش خۆی ناچێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP